ناصری ڕەزازی – کارگەرین جەنگاوەرین
کارگەرین، جەنگاوەرین
ڕەنجدەرین، تێکۆشەرین
بۆ قەڵای سەرمایەدار
تێکدەرین، تێکدەرین
ئێمە ڕۆڵەی شۆڕشین
قارەمانی هێرشین
بۆ سوپای خوێن خوازی خوار
بڕکەرین، دووا بڕین
ئیشکەرین، داهێنەرین
ئێمە گەنج و گەوهەرین
بۆ هەموو کردار و کار
رێکخەرین، ڕابەرین
دوژمنان بەرباد ئەکەین
نیشتیمان ئازاد ئەکەین
بۆ گەلێکی بەختیار
هەوڵدەرین، هەوڵدەرین
التعليقات مغلقة.