Dina – Dastu Dastmal

dina drud

دیینە – دەست و دەسماڵ

تێکست: قادر ئەسعەد
ئەرینجمەنت: ئاریۆس

خوزگە من گوڵێ دەبووم
تۆش باخەوانی من بی
ئاوم بدەی بە دڵی خۆت
تا جوانتر چاوت لێم بی
ڕۆژانە تێر بۆنم کەی
تێکەڵی ھەناسەم بی
نا نەکەی لێم زویر بی
لەپڕ خۆتم لێ ون کەی
ئاااا پرچانم واڵا دەکەم
جلی نوێ لە بەر دەکەم
چ ڕەنگێکی تۆ ویستت
لە بازاڕ پەیای دەکەم
کل و کلدانی تازە
بۆ چاوان حازر دەکەم
زوو بگرە دەستەکانم
باوانی باوانەکەم
ھەتا ئێستا چاوەڕوانم
پێم بڵێ توخوا کەی دێی
وەکوو شاسوار دەرکەوی
ئەسپی دڵم تاو بدەی
یا لە سرکانی و ئاوێ
دەست و دەسماڵم تەڕ کەی
ئەو ڕۆژە کەی دەبینم
تارای بووکم لە سەر نەی
ئاا وەرە با تێر ھەڵپەڕین
لە دەم دۆڵ و زوڕناوە
چەن خۆشە تۆ بۆ من بی
بۆنت عەتر و گوڵاوە
خەریکە مەستم دەکەی
لە ژێر ئەم جووتە چاوە
لە ھەر کوێ بی دێمەوی
منت وا ڕاھێناوە

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.