Mazhari Xalqi – Shaya Zamawanda

mazhari xalqi

مەزهەری خالقی – شادییە و زەماوەندە

هۆنراوەی: د. سراجەدین
میلۆدیڵ فۆلکلۆر
ڕابەر: حوسێن عەلی مەللاح
ئۆرکسترای بچوکی ڕادیۆی تاران – ١٩٦١

ماین بە ڕەختۆ بێ، کچ بە لەرزانە
ژن سەروێن لەسەر بێ، کوڕ بەجامانە
جوانە قژ کاڵە لەرزانە، لەچك و فەقیانە
شادییە زەماوەندە، خەنەبەندانە
ڕەشبەڵەك گیراوە، سێ چێن لەو بانە

کوردەژن لەنجەت بێ، کوڕ بێ سەرپەنجە
چۆپێکیش بە لەنگەر، کچگەل بە لەنجە
جوانە زۆر جوانە لەرزانە، بەزمی کوردانە
شادییە زەماوەندە، خەنەبەندانە
ڕەشبەڵەك گیراوە، سێ چێن لەو بانە

نەیچی پەنجە شلکە، زۆڕناژەن لێدە
دەهۆڵ کوت گرمەت بێ، دەی دەنگی پێدە
جوانە زۆر جوانە لەرزانە، بەزمی کوردانە
شادییە زەماوەندە، خەنەبەندانە
ڕەشبەڵەك گیراوە، سێ چێن لەو بانە

Print Friendly, PDF & Email