Hasan Zirak – La Selai Qabran

حەسەن زیرەك

حەسەن زیرەك – لە سیلەی قەبران

La Selai Qabran

لە سیلەی قەبران هاوارە
حاکم بمدا لە سێدارە
قەت نادەم مەیلی ئەو یارە
قەت نادەم مەیلی نازدارە

لە سیلەی قەبران های سزایه
حاکم بمکوژێ لەو قەڵایە
نانێم من مەیلی لەیلایە
قەول نادە شەو لەژوانم نایه

تەحا لەو رێزە خاڵانە
بۆمن چاکن ئەو چاوانە
یاری خۆمە لێم های نەبانە
یاری خۆمە لێم های نەبانە

خەبەر بەرن بۆ خزمانم
ئاورێ بەربۆتە خەرمانم
شێواوە داری بابانم
شێواوە داری بابانم

وەرگەرێ باڵات های ببینم
با دەرچێ گیانی شیرینم
یاڕەبی من مەرگی تۆ نەبینم
یاڕەبی قەت مەرگی تۆ نەبینم

چاوت چرای سەحرای چینە
کوڵمەت گوڵی نێو پەرژینە
وەک من دیم کافر مەیبینە
چۆن سوێسنەی باغی حەوشینە

وەرگەڕێ ئاوێزانت بم
یارەبی دەست لەملانت بم
رێم بکە شەو بە میوانت بم
یارەبی من بەجیرانت بم

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.