سەرکەوت سەعید – وون بوون
وون بوون
ووتنی: سەرکەوت سەعید
هۆنراوەی: نەورۆز عەباس
ئاواز و میوزیك: ئاکۆ عەزیز
ئەمشەو گەڕام هەوارێ
خۆشەویستی ، خۆشەویستی لێ ببارێ
تاکو ببم بە دەروێشی لەبەردەمیا
بەگڕی سۆزی بمردمایە
دە ئەی خەوە
وەنەوشەیەکەی ئەم شەوە
هەڵپڕژێنە سۆزی ئاگرێك بە مناڵیما
شوێنێ نیە ڕوی تێبکەم ژین لێم ونە
من گەڕیدەم بۆمانە یەکی ئەم بونە
بە مناڵی چاك ئەمزانی
باران بەبووك هەرگیز نایە
ئاخ.. بە مناڵی چاك ئەمزانی
باران بەبووك هەرگیز نایە
لەو ڕۆژەوەی هەوری ئەوین لام کۆچی کرد
دەیان بوکم لە ناخا بۆ دروست کرد
دەی زەمەن بمبەرەوە
من بە ڕێکەوت دەستۆ کەوتم
چاوەکانم بۆ ئەستێرە و
من لە مانگی تۆوە هاتوم
التعليقات مغلقة.