Hasan Zirak – Dine Maro Dine

حەسەن زیرەك

حەسەن زیرەك – دینێ مەرۆ دینێ

دینێ مەرۆ دینێ
حەسەن زیرەك

قه‌سه‌م به‌ دوو چاوی مه‌ستت دینێ مه‌رۆ دینــێ
به‌ جووتێك ئه‌برۆی په‌یوه‌ستت خاڵه‌كه‌ی ئامینێ
ده‌بمه‌ بازن له‌بۆ ده‌ستت دینێ مه‌رۆ دینــێ
ده‌بمه‌ بازن له‌بۆ ده‌ستت خاڵــه‌كه‌ی نه‌ســــرینێ

قه‌ســـته‌م به‌دوو چـاوی جـــوانت دینێ مه‌رۆ دینـێ
بە دوو برۆی مسلی کەوانت خاڵــه‌كه‌ی نه‌ســــرینێ
خۆم ده‌بمه‌ كۆچی قوربانت دینێ مه‌رۆ دینــێ
خۆم ده‌بمه‌ كۆچی قوربانت به‌ه له‌به‌ر ئامینـێ

قه‌سه‌م به‌ زوڵف و په‌رچه‌مت دینێ مه‌ڕۆ دینێ
خاڵی جوانـی ده‌وره‌ی ده‌مـت خاڵه‌كه‌ی ئامینێ
دەبم بە شەریکی غەمت دینی مەرۆ دینێ
من دەبم بە شەریکی غەمت به‌ه لە بەر ئامینێ

قه‌ســـته‌م به‌ باڵای لاولاوت دینـێ مـه‌رۆ دینــێ
به‌ ئه‌گریجه‌ی تێك ئاڵاوت خاڵه‌که‌ی نەخشینێ
دەبم بە شەریکی غەمت دینی مەرۆ دینێ
من دەبم بە شەریکی غەمت خاڵەکەی نەسرینێ

تووبی توو ئه‌ندامی ناسـکت دینـێ مه‌رۆ دینـێ
نیوه‌ نیـگای وەکو ئاسکــت خـاڵه‌کـه‌ی نەسرینێ
له‌ ئه‌ستۆمی بئالێنه‌ باسکت دینـێ مـه‌رۆ دینـێ
له‌ ئه‌ستۆمی ئالێنه‌ باسکت خاڵەکەی نەسرینێ

قه‌ســـته‌م به‌دوو چـاوی جـــوانت دینێ مه‌رۆ دینـێ
بە دوو برۆی مسلی کەوانت خاڵــه‌كه‌ی نه‌ســــرینێ
خۆم ده‌بمه‌ كۆچی قوربانت دینێ مه‌رۆ دینــێ
من ده‌بمه‌ كۆچی قوربانت خاڵــه‌كه‌ی نه‌ســــرینێ

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.