Kamal Mohamed – To Ba Jwani

Kamal Mohamad

کەمال محەمەد – تۆ بەجوانی

تۆ بەجوانی و ڕووی بەهاری ڕیزە ڕیزەی دڵ ئەمرێنی
ئــــــــاخ بۆ ڕۆژێ حەزی وێڵم لەکەنارتا بخەوێنی
هەتا کەنگێ دەمی گڕی چاوەڕوانی لە خوێنما بێ
سبەی من ئەمرم بۆچی نابێ فریشتەیەک لە شینما بێ
کەمن گۆڕی خۆمم ماچکرد چی لە ئەشکی چاوانتکەم
یان کە بەفری عومرم نەما چی لە سۆزی شەوانتکەم

کە ئێواران گەڵای سەوزی باخی نیگام هەڵ ئەوەرێ
باڵای شیعرێ لەخۆیەوە بەفرێکی سور لە خۆی ئەگرێ
گلەیی بێ گەڵا وەری و کەوتە سەما تۆ نەهاتی
گلەیی بێ شیعر سور بوو شەقام زەرد بوو تۆ نەهاتی
بۆچی نایەی؟وائەزانی ئەگەر وون بووی لەبەرچاوم
نەورەسێکی لەباڵ ئەدەی نایەیتەوە لەبەرچاوم

نــــــــا باوانم لەباڵیش دەی من دڵنیام هەر دێیتەوە
چونکە گوڵم هیچ ئاسمانێک جێی ئاسمانم ناگرێتەوە
ئاسمانی من هەموو شەوێ ئەستێرەی لەپرچت ئەدا
سەرنجی من هەموو ڕۆژێ لەسەر ڕێتا گیانی ئەدا
ئاخۆ ئێستا هاوڕێی تازەت چەمی سۆزی شەپۆل ئەدا
یاخود گوڵم وەکو سەراب جەستەی نەرمت جنگڵ ئەدا

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.