کەژاڵ ئادەمی – وڵاتی عەشق
تێکست: کەژاڵ ئادەمی
ئاواز: عەلی شکوری
ئەی عاشقانی دونیا گوێ رادێرن بۆم ئەمشەو
فەقانی عەشقم ئەمشەو بەسۆز ترە لە هەر شەو
من عاشقی کورێکم باڵا بەرزو شیرینە
خەڵکی ووڵاتی عەشق رێبواری رێی ئەوینە
خورپەی دڵم لە پێناو هەنگاوێکی ئەودایە
دڵم لە نێو تەلیسمی نیگایەکی ئەودایە
من عاشقی کورێکم باڵا بەرزو شیرینە
خەڵکی ووڵاتی عەشق رێبواری رێی ئەوینە
لە کازیوەی بەیاندا بۆنی هەناسەی ئەو دێ
لە نێو زەریای دڵمدا شەپۆلی تاسەی ئەو دێ
یاران هاتووم بۆ لاتان بکەن چارەی سەرینم
توخوا با ئۆقرە بگری دڵەی سەودای سەرینم
من عاشقی کورێکم باڵا بەرزو شیرینە
خەڵکی ووڵاتی عەشق رێبواری رێی ئەوینە