Goran Salah – Etr Basa

Goran Salah

گۆران سالح – ئیتر بەسە

ئیتر بەسە
ووتنی: گۆران ساڵح

یێکست و میلۆدی: گۆران ساڵح

خۆت پێت ووتم خۆشم دەوێت
ئەی بۆ ئێستا پەشیمانی
لە گەڵ من بووم زۆر دڵ خۆش بووی
ئێستا بۆ کێ سەرگەردانی
بڕوا ناکەم بتوانم من
لە تۆ زیاتر کەسم هەبێت
تۆش بە بێ من قەد ناتوانێ
سینەت باخی کەسی تر بێت

ژیان بە عێشقەوە جوانە
دە ئێتر تووڕەبوون بەس
دڵ بە خۆی بەرگە ناگرێت
تاقانەیەوە بۆیە کەسە بەسە دە بەسە

هێندە جوانی وەك فریشتەی
قەد تووڕەبوونت لێ نایت
تۆ بۆ بە خەنجەر لێم دەدەی
کە خۆت گوڵت لە دەست دایە
ئێ بۆ بە خەنجەر لێم دەدەی
کە خۆت گوڵت لە دەست دایە

کێ وەکو من بە نیگایەك
لە چاوەکانت تێ دەگا
کێ وەکو من بە چرپەیەك
لە هەست و سۆزی  تێدەگا

ژیان بە عێشقەوە جوانە
دە ئێتر تووڕەبوون بەس
دڵ بە خۆی بەرگە ناگرێت
تاقانەیەوە بۆیە کەسە بەسە دە بەسە

 

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.