ئەلیاس جۆڵا – چەن حەز ئەکەم
چەن حەز ئەکەم
ووتنی: ئەلیاس جۆڵا
تێکست: داناز عبدولرحمان
چەن حەز ئەکەم وەك مناڵی بچمەوە نیو یادێکی کۆن
بە گوڵاو سمڵ و مێخەك سلێمانی پڕکەم لە بۆن
سلێمانی چاوی منە جیگەی گەلێ یادگاریمە
جێ مەنزڵگەێ مناڵیم و جێی یەكەمین یادگاریمە
وەسێت ئەکم کاتێ مردم سلێمانی مال و جێم بێ
با ئاسمان و ئەستێرەی شار بۆ ھەمیشە چاویان لێم بێ
گەرلەو دنیاش لێیان پرسیم شارێك بۆخۆت ھەڵبژێرە
ئەڵێم خوایە من بەندەی تۆم ڕۆحم بکە بە ئەستێرە
بم بەرەوە بۆ سلێمانی دڵم ئۆقرە ناگرێ لێرە