Govand Karwani – Wa Sari Sala

گۆڤەند کاوانی – وا سەری ساڵە

وا سەری ساڵە
ووتنی: گۆڤەند کاوانی

وا سەری ساڵە وا جەژنە ئەمرۆ
ئەی یاری ئازیز پیرۆز بێت لە تۆ
سڵاو لە دونیا جوانی وەکو تۆم بە خۆێ نەدیوە
ئەمرۆ بە جارێ تێر لە عیشقت شادی پۆشیوە
هەلهلە لێدەن ڵێدەن ئەمرۆ یارم میوانە
هەلهلە لێدەن لێدەن ئەمرۆ بەزم و سەیرانە

هانێ ئەوە دڵ هانێ ئەوە گوڵ
بۆ تۆ بە دیاری هانێ گۆرانی
جەژنی سەری ساڵ جەژنی دڵدار
هەلهلە لێدەن ڵێدەن ئەمرۆ یارم میوانە
هەلهلە لێدەن لێدەن ئەمرۆ بەزم و سەیرانە

هەڵپەرە گیانە بەزمی کوردانە
سەرچۆپی بگرە جەژنی هەمووانە
وا ڕەشبەڵەکو  چەپڵە ڕیزانە
دەنگی دە‌هۆڵ و زووڕنا لێدانە
هەلهلە لێدەن ڵێدەن ئەمرۆ یارم میوانە
هەلهلە لێدەن لێدەن ئەمرۆ بەزم و سەیرانە

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.