رێبوار بەنگینە – لە جەژنی سەری ساڵا
لەجەژنی سەری ساڵا
وتنی: رێبوار بەنگینە
هۆنراوەی : محەمەد عومەر عوسمان
میلۆدی : ڕێبوار بەنگینە
گیتار: ڕیبوار بەنگینە
ئــەمــشــــەو جـــەژنی سەری ساڵە ڕۆژانی زو تێپەڕیـوە
هــەر من تەنها ژورم ساردە دەســـتو پەنجەم هەڵوەریوە
لـــەوێــرانــەی دڵـــی مــــنـــا کــلــو کــلــو بــەفـــرەبـــارێ
بــــە پـــرچــــی بـــروســـکــەکانا باران نم نم دێتە خوارێ
ئــاســمان ئــەگــریــو کــۆشــکــەکــانــیــش چـــراخــانــن
دڵـــم ئــەگــریــو شــعــرەکــانــم زایــەڵــەی لــێـک دابرانن
نــە ئــاگــردانــێ شــک ئــەبــەم نــە هەمە پێکیکی گەرم
سەرما جەستەم ئەگرێتە گۆش دە خوایە داد بۆ کێ بەرم
تێبینی : “ئەم ئاوازەم لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکان داناوە، لەشانۆیی (ڕێگا) کەلە نوسینی (چیخۆف) و کاری دەرهێنانی لەلایەن هونەرمەند کاك ( دانا عەلی سەعید) وە بۆ کرا، ماوەی زیاتر لە مانگێك ئەم بەرهەمە لەسەر هۆڵی شانۆی تیپی پێشڕەو لە تووی مەلیك نمایش کراو ڕۆژانە بینەرێکی زۆری هەبوو ، ئەم گۆرانیە کەبەشێك بوو لەوشانۆگەرییە بەدەنگی خۆم چڕی و هەر لەوکاتەشدا بەسوپاسەوە لەستۆدیۆکەی مامۆستائەنوەرقەرەداغی بەگیتارەکەی خۆم تۆمارکرا..لێرەداجێگای خۆیەتی بڵێم کەئەمە یەکەم ئاواز بوو بۆ هۆنراوەی (لەجەژنی سەری ساڵا)ی محەمەد عومەر عوسمان دانرا. رێبوار بەنگینە