ئەحمەد خەلیل – تۆ شایەنی من نەبووی
تۆ شایەنی من نەبووی
ووتنی: ئەحمەد خەلیل
هۆنراوەی: هێمن حەمید
ئێستا زانیم ماچەکانت
دەرمانێکی خەواندن بوو
ئێستا زانیم فرمێسکەکانت
راستی نەبوون نواندن بوو
ئێستا زانیم بێ باوەڕی
لە خۆتەوە بۆم ئەڕوان
تۆ باوەڕت بە خۆت نەبێ
بۆ کەسی تر چۆن ئەتوانی
تۆ شایەنی من نەبووی نا
بڕۆ دووربە لەپێش چاوم
وابزانە نەتناسیوم
چیتر نەهێنی ناوم
تۆ شایەنی من نەبووی نا
تۆ ژیانی منت شێواند
یاری بۆ بردنەوەم مەکە
دڵنیابە منت دۆڕاند ..