Bahjat Yahya – Yadek

Bahjat Yahya

بەهجەت یەحیا – یادێك

یادێك
ووتنی: بەهجەت یەحیا
هۆنراوەی: جەوهەر جەلال
مۆزیك: دلێر حسین
ساڵ: ٢٠١٣

دوای ساڵانێكی دوورودرێژ هێشتا من هەر بیرت ئەکەم
وەك ساوایەك گڕوكاڵی ئامێزی سۆزی تۆ ئەکەم

ئێستاش لەگەڵ ناوهێنانت تەزوو سەرتاپام دادەگرێ
ئەڵێی یەکەم جارە مژدەی ڕێگەی ژوانێکم پێ دەدرێ
خۆزگە وەك باران ئەهاتی، ئەباریت بەسەر جەستەما
ئاهێ دەهاتەوە وەبەر ئەم بیابانی حەشقەما

ئێستاش لەگەڵ هەر یادێكت، شەوانە ڕۆژ ئەکەمەوە
دڵخۆشی خۆم هەر بە ژوانی رابووردوومان ئەدەمەوە
هەر چاوەڕێم بەڵکوو خوایە، ڕۆژگا لامان لێ کاتەوە
دەستی سۆزێ بێتە هاناو بە یەکترمان شاد کاتەوە

 

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.