کامەران مستەفا / تیپی بابان – ئەزانی
ئەزانی تۆ چەن دڵت شکاندووم
ووتنی: کامەران مستەفا
تیپی مۆسیقای بابان
ئەزانی تۆ چەن دڵت شکاندووم
هێلانەی شادێت چۆن ڵێ شێواندوم
چەن جار پێت ووتوم دێم و نەهاتوویت
بەڵێنت داوەو لێشم هەڵهاتووی
وەرە تا ماوێت وازم لێ بێنە
بەلامە مەیەو هەرگیز مەمدوێنە
با یەکەم کەس بم لە ڕیزی دڵدار
بەڵێنی جیای وەرگرم لە یار
جوانیت تیژترە لە زوبانی من
پێکەنینت دێ بە گریانی من
خۆشەویستێکەی تۆ هەر بە دەمە
پێشینان ئەڵێن دەم چی لێ کەمە
وەرە تا ماوی وازم لێ بێنە
بە لاما مەیە وهەرگیز مەمدوێنە
با یەکەم کەس بم لە ریزی دڵدار
بەڵێنی جیای وەرگرم لە یار
التعليقات مغلقة.