بەهجەت یەحیا – شاعیرێكی شێت
شاعیرێكی شێت
ووتنی: بەهجەت یەحیا
ئاواز: بەهجەت یەحیا
هۆنراوە: بەرزان هەستیار
موزیك: ئارام سەردار
ساڵی ٢٠١٣
شەرم لە تەمەن ناکەم و دێمە بەر ئاوێنەی نیگات
شادمانم بەیانییەك تیشکی چاوت لە ڕووم بدات
لەبەر کانیاوی عەشقی تۆ، وەکوو چرا داگیرساوم
لەبەر ئاوێنەی ڕوخسارتا، وەك پەیکەرێ ڕاوەستاوم
ئیتر ئازیز بڕوا بکەیت یان گاڵتەت بە گریانم بێت
یەکەم جارمە خۆشەویستی بمکاتە شاعیرێکی شێت
هەرچەن ئەکەم دڵم خورپەی ئەو ڕۆژەی لێ نابێتەوە
کە بوویتە بەشێ لە ڕۆحم، نەدەویست لێم جیا بیتەوە
ئیتر من لەوە تێپەرێم، سنوور دابنێم بۆ ئەوین
با جارێ بۆ خۆمان بژین، سەد جاریش بۆ عەشق بمرین
التعليقات مغلقة.