Bahjat Yahya – Tola

Bahjat Yahya

بەهجەت یەحیا – تۆڵە

تۆڵە
ووتنی: بەهجەت یەحیا
هۆنراوە و ئاواز: بەهجەت یەحیا
موزیك : گۆران کامیل
مقام : سەبا

من بورکانی چیای خەمم ئەمڕۆهاتووم
من لافاوی گریانێکی پەنگخواردووم
من ئەو گەلەم
ئەنفال بووە نان و بەرگم
ئەنفال بووە ناوونیشانم
ئەنفالیان کردە مۆزیك و خستیانە سەر ناوچەوانم

بەیاننیەك برینی کۆن و نوێ کولایەوە
پەڕەی مێژوو بە پەنجەی خۆیناوی نووسرایەوە
بەیانییەك کە دەمی بێ زمان کەوتە نەڕە
وتی تۆڵەی گەرمیان و شارەزوور کرایەوە
سەری بەرزی سەگرمە و پیرەمەگرون و قەندیل
بۆ شەوەزەنگی ئەم ڕیگایە داگیرسایەوە

بەیانییەك ئەم شارە وەك دایکی خگەرسووتاو
هەردو دەست و مەچەکی هەڵكێشابوو لە خۆیناو
بەیانییەك لە تۆڵەی ئەو هەموو کۆست و مەرگە
دار و بەردی ئەم خاکە لێیان بوو بە پێشمەرگە
کە پێشمەرگە گڕی گرت وەکوو مۆم توایەوە
خەڵکی کۆچپێكراوی بادینان گەڕایەوە
خەڵکی کۆچپێکراوی لای گەرمیان گەڕایەوە

بەیانییەك چاوەکەی کوردستان پڕمەینەت
بۆ دواجار بوو ڕژاندی ئاە وئەشکی پڕ حەسرەت
کە لافاوی ئەو ئەشکە ها دووژمنی تێك شکان
دەریایەکی بێبن بوو، جەللادەکان تیا خنکان
دایکی شەهید لە تۆڵەی ئەو دڵە بریندارە
هەردوو پرچی بۆ دوژمن، کردە پەتی سێدارە

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.