ئاریاس جەڤان – ئیشقت
ئیشقت
وتنی: ئاریاس جەڤان
بێ تۆ هەڵناسووڕێ خوێنم
بۆیە زوو زوو ناوت دێنم!
عیشقت هێندە دڵی گرتووم
ئەترسم خوێنیش کەم بێنم!
لە ڕۆژباشی بەیانییان
تا شەوباشێ چۆن ڕاوەستم؟
بێجگە لە دەستی نەرمی تۆ
بۆ کاری تر ناچێ دەستم!
ناوی خۆم پێ خۆشە کاتێ
لێوی تۆ ناوم ئەهێنن
بەنازەوە ئەمدوێنن
پێمخۆشە تا ئەبەد بنووم
کە پرچت دامئەپۆشێنن
دەروونی من ئەلاوێنن
کە تۆ تاوێ لە من دووری
نامهەوێ خۆرێ ببینم
هەموو شت لە تۆدا ئەژی
خۆری ئاسمانی ژینم
بە ماچی لێوی شەڕابیت
بۆنی مەستی دێ لە زارم
قەراری ماچی دووبارەت
بردوویە سەبر و قەرارم
بۆنی تۆ بۆنی بەهارە
وەرە زیندووم کە دووبارە
بەهار بێنە باوەشی من
التعليقات مغلقة.