Jabar Ahmad – Agr Barana

Jabar Ahmad

جەبار ئەحمەد – ئاگر بارانە

ئاگر بارانە
گوتنی: جبار ئەحمەد

ئاواز و هەڵبەست: فۆلکلۆر

دیسان شەو هات بۆ حاڵی من
عالەم سووتای لە دەردی من
وەی خودا لەو ئاگر بارانە
وەی بە بێ تۆ ماڵم وێرانە

لە پەنجەرەی یار خۆی دا نیشانم
ئاگری پێ نەبوو سوتاندی گیانم
وەی خودا لەو ئاگر بارانە
وەی بە بێ تۆ ماڵم وێرانە

هەی دادو بێ داد کە ئاوەدانی
قەبرم بۆ لێدەن لە رێگای کانی
وەی خودا لەو ئاگر بارانە
وەی بە بێ تۆ ماڵم وێرانە

هەی دادو بێ داد خۆ من نەماوم
وەك جۆگەلەی ئاو خوێن دێ لە چاوم
وەی خودا لەو ئاگر بارانە
وەی بە بێ تۆ ماڵم وێرانە

 

 

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.