میکائیل – چاوەکەم
تێکست:-
چاوه‌كه‌م چاوی ڕه‌شی تۆ ئافه‌تی گیانی منه
گیانه‌كه‌م، برژانگی تیژت نوكه ڕمبی دوژمنه
شێری ده‌ستی شێری ئاڵای ئەبرۆ ڕاكشاوهكهت
جه‌رگی لاوێكی هه‌ژاری كوردی وورد پێ بنجنه
دیده‌یی به‌خوماری تۆ توركانه به‌دمه‌ستی ده‌كا
بۆیه مه‌یلی وا به كێشه‌و فیتنه‌و خوێن ڕشتنه
به‌ژنه‌كه‌ت سێداره‌یه! كه‌زیه‌ت ته‌نافه زووبه ده‌ی
بیخه ئه‌ستۆی من كه كوردم كورد به‌شی خنكاندنه
ئاره‌زۆمه هیچ نه‌بێ جارێكی ماچ كه‌م زاری تۆ
ئاره‌زووی من چونكه ئه‌ما، تا بفه‌رمووی شیرنه