عەلی زەندی – مامه کۆڕنۆ
گۆرانی: مامه کۆڕنۆ
وتنی: عەلی زەندی
شیعر : ساڵەح دیلان ئاهەنگ
مامە کۆڕنۆی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەم
سەر ڕەحەت، دڵ بگرێ، گوێ شل کە بۆ داستانەکەم
سەیرە، بەزمه، هەڵپەڕینە، پڕ لە قاقای خەندەیه
نەعرەتەی گوێ کەڕ ئەکا، جۆش و کوڵی سەیرانەکەم
ئەرخەوان سوورە، بەهارە، گوڵشەنە، ڕازاوەیە
دەشت و کۆ ڕەنگین و پڕ شۆیە وەنەوشەی یانەکەم
خەرمەنی لالە لە کۆهساران و پێدەشت و نشێو
سوورترە لەو خوێنە باریوەی کوڵی گریانەکەم
#تێکستی_گۆرانی
#مامە_کورنۆ
#عەلی_زەندی