Najmadin Xulami – Peshkawa

Najmadin Xulami

نەجمەدین غوڵامی – پێشکەوە

پێشکەوە

وتنی: نەجمەی غوڵامی

پێشکەوە پێشکەوە تۆ پێشکەوە
بۆ پێشەوە ئەی کوردی ئازا (٢)

ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیه
ئەم کەلەبچە مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیه
زۆر دەمێکە چاوەڕوانی زڕزڕەی زنجیر ئەکەم
سەیری ئەم زنجیرەکەن وەك زێوەری شاهانەیه

پێشکەوە پێشکەوە تۆ پێشکەوە
بۆ پێشەوە ئەی کوردی ئازا (٢)

بووکی ئازادیم ئەوێ خوێنم خەنەس بۆ دەست و پێ
ئەڵقه ئەڵقەی پێوەنم بۆ پڵپڵەو لەرزانەیه
گەرچی دوژمن وائەزانێ من بە دیلی لاڵ ئەبم
باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابی خانەیه

پێشکەوە پێشکەوە تۆ پێشکەوە
بۆ پێشەوە ئەی کوردی ئازا (٢)

سوێنده سوێندی کورد پەرستی
سوێندی سەرشۆڕی نەویستی
سوێندی بڕوا خۆشەویستی
سوێندی لەخۆداماڵینی
بەرگی نۆکەری و ژێردەستی
سوێندە سوێندی کورد پەرستی
سوێنده بۆ خۆری سەربەستی
سوێنده هەموو ئەیڵێینەوە
سوێندێکه ناگەڕێینەوه
سوێنده بەو خوێنانەی ڕژان
بوون به چرا و جلوەی ژیان
سوێنده بەو گوندانەی سووتان
سوێنده به فرمێسکی دایکان
سوێنده بەو زەردەخەنانەی
لەسەر لێوی کۆرپه کوژران
سوێنده هەموو ئەیڵێینەوە
سوێندێکه ناگەڕێینه وه

بیری ئازادیم له زیندانا فراوانتر ئەبێ
قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای به بەندیخانەیه
گرتن و لێدان و کوشتن عاملی ئازادی یه
تۆپ و شەستیر و کەلەبچه لام وەکو ئەفسانەیه

پێشکەوه پێشکەوه تۆ پێشکەوه
بۆ پێشەوه ئەی کوردی ئازا (٢)

چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ رِزگار بکا
میللەتم بۆ ئەو مەبەسته کردەوەی شێرانەیه
چەکی شۆڕشگێڕی من نووسین و بیروباوەڕە
ڕاپەڕینە هەڵمەته پڕ نەعرەتەی کوردانەیه

پێشکەوه پێشکەوە تۆ پێشکەوه
بۆ پێشەوه ئەی کوردی ئازا (٢)

سوێنده ئەیخۆین بەو زمانەی
بوونی کوردی پێ پژاوه
سوێنده ئەیخۆین بەو ووڵاتەی
کوردستانی دایکی ناوه
به شاخ و داخ و ڕووباری
به بێشەی چڕ و نزاری
به هەموو مشته خۆڵێکی
به ئاو و بەرد و به داری
سوێنده هەموو ئەیڵێینەوه
سوێندێکه ناگەڕێینەوه
سوێنده به هەڵمەتی چەکوش
به مەچەکی هه ڵگرانی
سوێنده به مەشخەڵی شۆڕش
به کڵپه و گڕی سووتانی
سوێنده هەموو ئەیڵێینەوه
سوێندێکه ناگەڕێینەوه

گەر به ئازادی نەژیم مردن خەڵاته بۆ لەشم
نۆکەری و سەردانەواندن کاری نامەردانەیه
قانع-م ئەمڕۆ له زیندانا به ئازادی ئەژیم
سەد هەزار لەعنەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیه

پێشکەوه پێشکەوه تۆ پێشکەوه
بۆ پێشەوه ئەی کوردی ئازا (٢)

#نەجمەی_غوڵامی
#تێکستی_گۆرانی
#پێشمەرگە

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.