Kani – Dlm Tanga

Kani

کانی – دڵم تەنگە

‎گۆرانی : دڵم تەنگە
‎ووتنی : کانی
‎ھۆنراوەی : مامۆستا ھێمن
‎کەمان : توانا خورشید
‎نەی : خەلیل عەبدوڵا

‎تێکست:-

‎دڵم ته‌نگه‌ و په‌رێشانم ده‌مێكه‌
‎خه‌یاڵم هه‌رده‌مه‌ی لانه‌ی خه‌مێكه‌
‎ئه‌وه‌نده‌ دڵپڕم پێم خۆشه‌ بگریم
‎كه‌ فرمێسك و هه‌ناسه‌ش مه‌رهه‌مێكه‌

‎ده‌مێنێ هه‌ر بمێنێ با بمێنێ
‎یادی تۆ له‌ دڵی مندا بمێنێ

‎ژیانم پڕ له‌ ڕه‌نجه‌ و نامورادی
‎به‌ هه‌ڵكه‌وتیش نه‌هاتم توشی شادی
‎دڵم هێند ته‌نگه‌ هه‌ر جێی تۆ ده‌بێ و به‌س
‎ئه‌تۆش مه‌حكومی حه‌پسی ئینفیرادی

‎ده‌مێنێ هه‌ر بمێنێ با بمێنێ
‎یادی تۆ له‌ دڵی مندا بمێنێ

‎ئه‌گه‌رچی ڕۆیی قه‌ت ناچی له‌ یادم
‎ده‌كه‌م یادت به‌ یادی تۆوه‌ شادم
‎كه‌ بارگه‌ت بۆ هه‌وار تێكنا گوڵی من
‎شكا ئه‌ستونده‌گی تاوڵی مورادم

‎ده‌مێنێ هه‌ر بمێنێ با بمێنێ
‎یادی تۆ له‌ دلی مندا بمێنێ

Print Friendly, PDF & Email