Sarkawt Said – Dameka Yaran

Sarkawt Said

سەرکەوت سەعید – دەمێکە یاران

دەمێکە یاران
وتنی: سەرکەوت

دەمێکە یاران مات وخامۆشم
لیـم مەپرسن بۆ مەست و سەرخۆشم
خۆم لە خۆشی ژین دوورخستۆتەوە
هەواڵێ دنیام لە بیر چۆتەوە

نازانم دنیا رۆژە یا شەوە
دڵ پڕ لە ژانم چاوم بێ خەوە
یادگارێکانت هەر لە دڵمایە
فرمێسکی چاوم وەکو دەریایە

ئیتر با به‌س بێت ئه‌م ئێش و ژانه‌
دوا ساتی عه‌شقه‌و گه‌لا رێزانه‌
با بێ یه‌ك نه‌مرین به‌م دابڕانه‌
ژینم به‌بێ تۆ سه‌خته‌ گریانه‌

 

——-

#تێکستی گۆرانی
#دەمێکە یاران

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.