ئەردەڵان بەکر – دێمەوە
دێمەوە
وتنی : ئەردەلان بەکر
گیانە خۆت فێرە ماچت کردم
فێرە ژیانی جووتیت کردم
ئێستا بۆ لەبیرت کردم
دێـمەوە.. دێمەوە..دیمەوە..
چیت بەجێ ھێشت لە دڵداری
بە ژیانی ئێیش و یادگاری
ھەموو عومری گەنجیم دەڕوا
بەشیوەن و بە جودایی
دێـمەوە.. دێمەوە.. دێمەوە..
بەس ئەمجارە بیرم بکەوە
پەشیمانم دەرگا بکەوە
ڕابردوومان مەیسڕەوە
بیرت دەکەم وادێمەوە
دێـمەوە.. دێمەوە.. دێمەوە..
ئیتر کێ دەست لە ملم بکا
ناز و ئێشم ساکین بکا
دووری وڵات و ڕەفیقانم
بێزارم . شێتم دەکا
دێـمەوە.. دێمەوە.. دێمەوە..