Sarkawt Said – Kurdistan

Sarkawt Said

سەرکەوت سەعید – کوردستان

کوردستان
وتنی: سەرکەوت

بێ بوونی تۆ ئاسمانێك بووم
تارییك بێ مانگ وئەستێرە
رێگای ژینم هێندە سەختە
هەورازو روو لە هەودێرە
ژیانم پڕ لە مەینەتی
دەردم ئازاری غوربەتی
بێ تۆم ناژێم بۆ تۆ ئەمرم
سیمای جوانی گوڵ ئازاری

کە من دڵم لە کوردستان
لای ئازیزان جێ هێشتبیت
چۆن بتوانم گڕی عەشقی
ناو دەروونم بکوژێنمەوە

دایەی باڵی یادەوەریم وەکو
هەندێك شەوی مناڵیم
بمفڕینەو بۆ ئەو شارەی
لای من جیهانی بلووری
دایی شەپۆلی ئەمشەوە
بمبە بۆ لای ئەو خەڵکانەی
وەكو پاییز هیوا سوورو
سیمای زەردوو خەو پەمەیی

کە من دڵم لە کوردستان
لای ئازیزان جێ هێشتبیت
چۆن بتوانم گڕی عەشقی
ناو دەروونم بکوژێنمەوە
——————————–
#کوردستان
#تێکستی گۆرانی

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.