Ardalan Bakr – Demawa

Ardalan bakr

ئەردەڵان بەکر –  دێمەوە

 دێمەوە
‎وتنی : ئەردەلان بەکر

‎گیانە خۆت فێرە ماچت کردم
‎فێرە ژیانی جووتیت کردم
‎ئێستا بۆ لەبیرت کردم
‎دێـمەوە.. دێمەوە..دیمەوە..

‎چیت بەجێ ھێشت لە دڵداری
‎بە ژیانی ئێیش و یادگاری
‎ھەموو عومری گەنجیم دەڕوا
‎بەشیوەن و بە جودایی
‎دێـمەوە.. دێمەوە.. دێمەوە..

‎بەس ئەمجارە بیرم بکەوە
‎پەشیمانم دەرگا بکەوە
‎ڕابردوومان مەیسڕەوە
‎بیرت دەکەم وادێمەوە
‎دێـمەوە.. دێمەوە.. دێمەوە..

‎ئیتر کێ دەست لە ملم بکا
‎ناز و ئێشم ساکین بکا
‎دووری وڵات و ڕەفیقانم
‎بێزارم . شێتم دەکا
‎دێـمەوە.. دێمەوە.. دێمەوە..

Print Friendly, PDF & Email