Azhdar Wahbi – Xoshmawey

Azhdar wahbi

ئەژدەر وەھبی –  خۆشم ئەوێی

 خۆشم ئەوێی
وتنی : ئەژدەر وەھبی
ھۆنراوەی : ھێمن حەمید
ساڵی دەرچوون : ٢٠١٨

ئاخ ئاخ ‎خۆشم ئه‌وێی، خۆشم ئه‌وێی..
‎خۆشه‌ویستم ساڵانێكه‌ خۆشه‌ویستیت مه‌ستی كردووم
‎ساڵانێكه‌ ئه‌شقی تۆم و ئه‌م ئه‌شقه‌ی تۆ دڵی بردووم
‎زۆر چاوه‌ڕێی قه‌ده‌رم كرد تا ئه‌م ئه‌شقه‌ بدۆزمه‌وه‌
‎زۆر به‌ دره‌نگ پێی ناساندم، زۆر به‌خێراش لێی سه‌ندمه‌وه‌
‎من تێناگه‌م بۆچی قه‌ده‌ر عیشقی ئاوا ده‌ڕه‌خسێنێت ؟
‎كه‌ ئه‌زانێ بۆیه‌ك نابین، بۆ به‌یه‌كمان ئه‌ناسێنێ ؟
‎ئاخه‌ر سه‌یره‌ من تێناگه‌م، بۆ تا ئێستا ناوت ئه‌به‌م ؟
‎تۆ درۆت كرد ناپاكیت كرد
‎كه‌چی وه‌ك شێت بیرت ئه‌كه‌م ئاخ
‎خۆشم ئه‌وێی، خۆشم ئه‌وێی..
‎من نامه‌وێ بیرت بكه‌م بیركردنت ئه‌مسووتێنێ
‎من قه‌ت به‌رگه‌ی ئه‌وه‌ ناگرم كه‌سێكی تر بتلاوێنێ
‎خۆشم ئه‌وێی، خۆشم ئه‌وێی..
‎تۆی خۆشترین یادگاری من
‎تۆ خۆشیم بوویت ‎تۆ تۆ
‎ به‌ڵام ئێستا تۆی زۆرترین ئازاری من
‎خۆشم ئه‌وێی..‎تۆ خۆشیم بوویت
به‌ڵام ئێستا تۆی زۆرترین ئازاری من
‎خۆشم ئه‌وێی، خۆشم ئه‌وێی، خۆشم ئه‌وێی

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.