Hasan Garmyani – Lem Yaxia

حەسەن گەرمیانی

حەسەن گەرمیانی – لێم یاخیە

لێم یاخیە
وتنی: حەسەن گەرمیانی

لێم یاخیە ولێم یاخیە
هه ڵاڵە وگە ردن باخیە
لێم یاخیە ولێم یاخیە
شیلانەو گەردن باخیە
کاتێك ئەچم بۆ پارێزی
هەڵالەو گەردن باخیە
کاتێك ئەچم بۆ پارێزی
ئەڵێیت ئاسکی سەر شاخیە

ئەو نەچیرەم لا شکارە
ئەو گوڵزارەم لا بەهارە
لەجوانیا چەشنی نیە
دڵ لە ئاستی شەرمەزارە
بە چ زمانیك بیدوێنم
بتوانم دڵی ڕابێنم
لە ناو جۆلانەی دڵمدا
وەكو ساوا بیلاوێنم

وەرە کوانێ وەلامی دڵ
بەشوێنتا وا ئەناڵێنێت
لە جۆگەو چەمی چاوانا
لافاوی غەم ئەڕژێنێت
فەرموو وەر بە ڕێبواری
لە ڕێڕەوە سەرنج بدە
کڵپە ئاگری دووری تۆ
وا جگەرم ئەبرژێنێت

لەوساوە ئەو شۆخەم دیوە
مەلی شادی دڵ فڕێوە
بەشوێنیا ئاسمان پەیی ئەکا
باڵی ژاکاوی وەریوە

https://www.youtube.com/watch?v=ZAoCN_bmRf4

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.