Fuad Ahmad – Zainabe Way Zainabe

Fuad Ahmad

فوئاد ئەحمەد – زێنەبێ وەی زێنەبێ

زێنەبێ وەی زێنەبێ
وتنی: فوئاد ئەحمەد

هۆنراوە: فۆلکلۆر

وەی لەبەر ئەو زوڵفەی دەمرم
لەســـەر کولمـــــەو  گــــۆنادە
ئەوە واســـتاوە دەناڵـــــــــــــم
بەو تیـــرەی بینـە لێمـــــــــــدە
جــــــاوەرە بمـــدەرێ ماچێـــك
دولبـــەری شیــــــرینـــــــم دە

زێنــــەبــی وەی زێنـــــەبــــێ
زێنــەبێ دوو ددانی زێـــــــــڕە
نوێــــژکەرو تۆبـــــــە کــــــارم
جـــــا لـــە دینـــــم وەرمەگێڕە

زێنــــەبــی وەی زێنـــــەبــــێ
زێنــەبێکــــــــــەی……. زراری
ڕەببــــی بــــاوانـــت شێــــوی
ئەتـــوو لەگـــولەی خەســاری

دەچەمــــە ســــەر مخاکــۆیان
دەنواڕێتە فەرەنگــــــــــــــــێ
جووتێك شەمامـەی خەت خەت
هەڵیـــــــاندەگـــری بۆ کنگێ؟
وەی لەسەر باڵای بەرزی تۆ
با لێــــــــــم دەن بە تفەنگێ

ئەو ساڵ حەوت ساڵی تەواو
بۆ باڵات شێت و شـــــەیدام
نەخۆشــــــی باڵای تۆمــــــە
کەوتــــــــوومە لە ناو جێگام
جــــا وەرە ئاوڕێکـــەم لێ دە
دەردت لە ماڵـــــــــێ دونیام

زێنــــەبــی وەی زێنـــــەبــــێ
جـــــا زێنەبێـــــــی قەڵاتـــــان
ڕەبـــی بــــــاوانـــت شێــــوی
نــــاوت کـــــــەوتە وڵاتــــــــان

 

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.