Husen Sharifi – Mali Jwan

Husen Sharifi

حسێن شەریفی – مەلی جوان

مەلی جوان
وتینی: حسێن شەریفی

مەلە جوانەکەی سەر داری کانی
بۆچ ئــەنـاڵـێـنی هەتــا تــا بەیانی
هیچ کەس ناتـــوانێ تــاڕۆژ بناڵێ
مەگـەر ئاشـقـی دێوانەی خـــاڵێ
وەرە هــەردووکـمــان ناڵەمـــان یەکخەین
بەڵکوو بەم ئیشقە نیشتیمان سەرخەین

ناڵەی من لە شەوق ئەو ڕوخسارەیە
ئاهـــــم لــــە دووری ئــــەو دیدارەیە
ئەوە مـــن دیــــارە بــۆ یـــــار ئەنـاڵم
تۆ لــــە جەوری کێ هـــاوار بە ماڵم
وەرە هــەردووکـمــان ناڵەمـــان یەکخەین
بەڵکوو بەم ئیشقە نیشتیمان سەرخەین

تۆ کێ دەروونی لێ هەڵقرچاندی
کام یارە وا بەم دەردەی گەیاندی
دیارە مــن و تـــۆ هـــــەر دوو هـــاودەردین
وەرە هــەردووکـمــان ناڵەمـــان یەکخەین
بەڵکوو بەم ئیشقە نیشتیمان سەرخەین

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.