نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ
وتنی: محەمەد صاڵح دیلان
هۆنراوەی: نالــــــــی
نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ
نەچم، شەرت بێ، ھەتا ئەم خوارە بێ تۆ
دەروونم خاڵییە، وەک نەی دەناڵێ
ھەوارێکی چ پڕ ھاوارە بێ تۆ!
بیناییم کوێرە، ھەڵنایێ بە ڕووی کەس
موژەم یەك یەك دەڵێی بزمارە بێ تۆ
قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکەت
موژەم یەك یەك دەڵێی بزمارە بێ تۆ
لەکن تۆ خار و خەس گوڵزارە بێ من
لەلای من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ
لەلای من با وجوودی ناس و ئەجناس
کەسی کەی تێدا نییە ئەم شارە بێ تۆ
ھەتا تۆم ئاشنا بووی، ئاشنام بوون
ئەمێستاش موو بە مووم ئەغیارە بێ تۆ
لە حەسرەت قەددی سەروت چاوی نالی
دوو جۆگە، بەڵکوو دوو ڕووبارە بێ تۆ
تێبینی: مامۆستا حەمە صاڵح دیلان هەندێك دەستکاری ئەم شیعرەی کردووە، ئێمەش بەو دەستکاریەوە دامان ناوە
التعليقات مغلقة.