کامەران عبدول مەجید – بۆ گوڵی لاولاو
بۆ گوڵی لاولاو
وتنی: کامەران عبدول مەجید
هۆنراوەی: گۆران
بە کوڵ گریان لە چاوم دێ، گوڵی لاولاوی ڕەنگاوڕەنگ!
لە بەرچی سیس ئەبی وا زوو؟ چییە ئەسبابی ژاکانت؟
ئـــــــارامــــی گیانــــــــــــم ئــــارامــــی گیانــــــــــــم
ھەموو تاوێکە ڕۆژ ھەڵھاتووە، بۆچی وەھــــا بێ دەنگ
ئەژاکێی؟ تۆخوا، ئەی گوڵ، سەبر، دەستم بە دامانت!
سەبر تۆبــــی خــــــوا! تاوێکیتر ڕاوەستە، تا عومــــرم
وەکوو ڕۆژی چلەی زستان لە ھەوری مەینەت ئاوا بێ؛
ئـــــــارامــــی گیانــــــــــــم ئــــارامــــی گیانــــــــــــم
منیش ھاوڕێی سەفەرتم، ئەی گوڵی لاولاو منیش ئەمرم!
منیش خیلقەت وەکوو تۆ، وا نەبێ زۆرم لەگەڵ چـــــا بێ!
وەکوو بارانــــی ھاویـــــن زوو فەـــنایە عومری بێ مروەت؛
تەبەخخور مایەیە، ھەیھات، بە چەشنی شەونمی سەرگیا!
ئـــــــارامــــی گیانــــــــــــم ئــــارامــــی گیانــــــــــــم
التعليقات مغلقة.