Nariman Baban – Waku Baran

Nariman Baban

نەریمان بابان – وەکو باران

وەکو باران
وتنی: نەریمان بابان

وەکو باران خوڕەت خستە  چەمی تینوی گەرووی وشکم
بەسەر دڵما ڕژای، کپ بوو بڵێسەی گڕگرتووی عەشقم
لە ناخما وەك نەمام بەهار چرۆی کردوو پەلی هاویشت
ژیانم وەك بەهار گەردی ژیانی نوێی لە ڕەنگی نیشت

ئەڵێت زادەی کچی شیعری لە ناو هەستی منا گونجای
لەگەڵ ڕێژنەی پەڵەی عەشقا بەسەر گیانی منا پژای
گەلێی جوانی لە ڕێگاما مەبەستی کۆنی پیشەم بوو
وشەی ئاوازی سەر لێوەو پەری یادی هەمیشەم بوو

بەڵام ئێستا ئەوی خورپەی دەرونی پڕ لە هیوامە
ئەوی ئارامی دڵ تەنگی وچانی سەختی ڕێگامە
بەتەنیا تۆی کە ڕێبازی ژیانی هەرزەکاریمی
بەهەشتێکی خیاڵاوی خەوی ئێستای هەژاریمی

https://www.youtube.com/watch?v=VZRp8mOxxSA

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.