Adnan Karim – Yadakant

Adnan Karim

عەدنان کەریم – یادەکانت

یادەکانت
وتنی: عەدنان کەریم

یادەکانت پشکۆن بڵێسەی ئاگرن
‌نامەکــانت بێ هاوســــەرن
وەك وێنەکەت سەوداسەرن
‌‌نیوە شەوە کەی دێیتەوە کزەی جەرگم‌
‌تاریکـــــی شـــــەو بــۆتە مەرگــــــم
‌فرمێسکو خەم بۆتە خەوو نانو بەرگم

ئازیزەکەم سەرمای ژیان
فەوتانومی ‌جێژوانی سارد تەزاندومی
‌نەشارەزام دەریای خەفەت خنکانومی
‌‌گەر بێیتەوە شەرتبــــێ
لــــە باوەشت بگــــــرم
‌نازت بەچاوان هەڵبگـرم
‌فرمێسکەکان بە دەستی
خـــۆم یەك یەك بســــڕم

 

Print Friendly, PDF & Email