Najmadin Xulami – Qzhi Narmt

Najmadin Xulami

نەجمەی غوڵامی – قژی نەرمت

قژی نەرمت
وتنی: نەجمەی غوڵامی

هۆنراوەی: کامەران موکری

قژی نەرمت، وەکوو تاڵی خۆرەتاو
لەسەر قۆڵ و شانی سپی، پەرش و خاو
نەغمەی شیرین، ئاوازی خۆش لە دەنگا
ورشەی سەرنج، لە ناو چاوێکی مەنگا
 
خاڵێکی کاڵ، نەخشێکی جوان، لە سەر ڕوو
بەژن و باڵات، وردیلە و ڕێك و ھەڵچوو
زەردەخەنەی ئەو ڕووە، ھی ئەو لێوە
فریشتەی ھەست، ھی ئەم دڵە بزێوە
وا لێ ئەکات، بێتە سەما و گۆرانی
بیلەرزێنی تەلی ئاوازی جوانی
 
 
درەختەکەی سەر کانییەکەی باخی چەم
پێئەکەنێ، گەڵای ئەڵێن، پڕ بە دەم
لە بیرمانە مناڵ بوون، لە ناو باخا
زەردەی دەمتان ، ئەدا بە پشتی داخا
تۆ بنواڕە، ئەو کانییە، نازدارە
ئێستەش وێنەی ھەردووکمانی تیا دیارە
 
 
تێبینی: ئەم هۆنراوەیە لە دێوانی دیاری کامەران موکری بە ناوی (یاد)  هاتوە. 
 

Print Friendly, PDF & Email