Dyari Qaradaxi – La Sateki Bezarida

Dyari Qaradaxi

دیاری قەرەداغی – لە ساتێکی بێزاریدا

لە ساتێکی بێزاریدا
وتنی: دیاری قەرەداغی

هۆنراوە: بەختیار علی
بەرهەمی ساڵی ٢٠٠٣

لە یەکەمین بستی زەویدا یەکەمین زیندان
لە یەکەمین درەخت یەکەمین سێدارەیان دروستکرد
هەر ئەوشەوەش ڕێگەکان پڕبوون لە چەتە و
قەفەزەکان پڕبوون لە باڵندە
بینیمان دڵی یەکەمین عاشق
لەبەر یەکەمین سفرەیا
زمانی یەکەمین ڕاستگۆ
لەسەر پشکۆکان ئەسوتێ
بینیمان مرۆڤ بەرلەوەی یەکەم پرسیاری بپرسێ دەکوژرێ
بە تاڤگەکانم وت بوون و نەبوونی ئاو وەکو یەکە لە ساتێکی بێزاریدا
بە ئاوم وت بوون و نەبوونی کەشتیەکان وەکو یەکە لە ساتێکی بێزاریدا
بە کەشتیەکانم وت بوون و نەبوونی دەریا وەک یەکە لە ساتێکی بێزاریدا
بە دەریاکانم وت بوون و نەبوونی ژیان وەکو یەکە لە ساتێکی بێزاریدا

Print Friendly, PDF & Email