Rawa Jamal – Chawarwani

ڕەوا جەمال

ڕەوا جەمال – چــــــاوەڕوانی

چــــــاوەڕوانی
وتنی: رەوا جەماڵ

چاوەڕوانیم خەمێکە گشت ئاسۆی تەمەنمی گرتووە
دەمێکە من ئاسودەییم لە گۆری خەما ناشتووە
چاوەڕێتم مۆمی ئەشقت چاوەڕوانیم بسوتێنێ
خۆنجەی ئەوینی گڕگرتوت لە زەوی حەزما بچێنێ
بینایی چاوانم داهات، هێندە پەست مەبە لە دڵــــــدا

تەمەنم بوو بە پایزو چاوەڕوانیم شەوی یەڵــــــــــدا
گەڵای سەزی ئەم تەمەنەم گەزۆی خەمی لێنیشتوە
وەك موریدی ئەشقێکی وون فرمێسکی زۆری ڕشتوە
بەخەسرەتم بۆ دیدارت گەڵێك تامەزرۆی بینینم
مۆمی وەفات داگیرسێنە ببینم رێگای ئەوینم

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.