Group – Ey Kurdina

Kizhan u Naser u Hamid

گرووپ – ئەی کوردینە 

ئەی کوردینە
هۆنراوەی: زێوەر
وتنی: ناصر رەزازی/ کیژان ئیبراھیم خەیات / حەمید عەبدوڵڵا بانەیی

ئەی کوردینە، ئەی مەردینە
با دەست لەناودەست کەین هەموو
بۆ بەرزێتی خاکی وەتەن
بۆ یەکێتی بچین هەموو
کوردین هەموو بژین هەموو

بێ کەس نیە دایکی وەتەن
ئێمەش فیداکاری ئەوین
تا کورد لەعالەم دەرکەوێ
ناوی ئەبێ هەر سەرکەوێ
بۆ بەرزێتی قەت نانەوێ
بۆ یەکێتی بچین هەموو
کوردین هەموو

ئەژدادمان شێری زەمان
حوڕ بوون بۆ سەربەستی ژیان
تا کورد لەعالەم دەرکەوێ
ناوی ئەبێ هەر سەرکەوێ
بۆ بەرزێتی قەت نانەوێ
بۆ یەکێتی بچین هەموو
کوردین هەموو

ئەی نەتەوەی نەڕە شێران
یەکێتی ئەوێ نیشتمان
قەت وا نەبێت و بێتە بەر
بۆ هەموومان ئەکات سێبەر
بەو سێبەرە بچینە سەر

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.