Zakaria – Bgarewa

Zakaria

زەکەریا – بگەڕێوە

بگەڕێوە
وتنی: زەکەریا

بگەڕێوە بۆ کوێ دەڕۆی،لە کوێ هەوارت هەڵدەدەی
لە ئامێزی من بترازێ،لە هەر کوێ بی پەنهـــاندەی
بگــەڕێوە نەوەك ئیتر لـــە باخـــی دڵم هەڵــــوەرێی
بگــەڕێوە ژیانــــــی ئێـــــرە نەبـــادا مردن بێـتە ڕێی

مــــاوەیەکە ڕازی دڵـــــم بە تۆ نەبـــێ ناکــــرێتەوە
بەسەرهــــاتی عیشقی ئێمە تا دنیـــایە نابڕێتــەوە
بگەڕێــــوە چیدی ئاهۆ هەناســەی من با نەتگـــرێ
بگەڕێــــوە تۆ نەوەک ئیـــتر لە باخـی دڵ هەڵوەرێی
شەوان لەگەڵ یادگــاری تۆ سەر دەخەمە نامورادی
تا ئەو ســـاتەی دەتبینمەوە نازانــم لە کوێیە شادی
بگــــەڕێوە ژیانـــی ئێـرە نەبـــادا مـــــردن بێـــتە ڕێ

بگەڕێوە….بگەڕێوە….بۆ کوێ ئەڕۆی….
لە کوێ هەوارت…..لە کوێ هەوارت هەڵدەدەی
بە تۆ نەبـــێ ئاگـــــری دڵم….بە تۆ نەبـــێ ئاگـــــری دڵم
بە هیچ کەســـێ دانامەرێ….بە هیچ کەســـێ دانامەرێ…دانامەرێ

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.