حەسەن زیرەك – کیژان دەچنە مێرگوڵان
کیژان دەچنە مێرگۆڵان
وتنی: حەسەن زیرەك
کیژان دەچنە مێرگوڵان وەڵا مێرگینان
تێکڕا دەچنن وەنەوشان
عارەق لەو هەنیەی دەتکێ تك تك
دێنە خوار تەڕ دەکەن پانیەی کەوشان
کیژێ بێنە ماچت کەم دەبا رات مووسم ئۆباڵ
بە ئەستۆی پێ خۆشان
چاوی خومارو نێرگز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بەدڵ تەماشای کەم دەربچێ گیانی شیرینم
ئەمان یاڕەبی مەرگت نەبینم
کیژان دەچنە مێرگوڵان ئەی وەی مێرگینان
تێکڕا دەچنن هەڵاڵان
عارەق لەو هەنیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار
تەڕ دەکەن وردە خاڵان
کیژێ بێنە ماچت کەم جار جار ڕات مووسم
ئۆباڵ بە ئەستۆی دەڵاڵان
چاوی خومار و نێرگز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای کەم دەربچێ گیانی شیرینم
ئەمان یاڕەبی مەرگت نەبینم
لەملان و لەولانت کەم
سوکەڵێ دەست لە ملانت کەم
لەملان و لەلانت کەم
کیژۆڵێ دەست لەملانت کەم
خۆ من یەخسیری تۆ نیم
حەواڵەی شێخانت کەم
خۆ من یەخسیری تۆ نیم
حەواڵەی شێخانت کەم
قەڵا و سەفین بەرامــــــبەر
یارەکەم عابای کردە سەر
قەڵا و سەفین بەرامــــــبەر
یارەکەم عابای کردە سەر
بۆ خۆی دەچێ بۆ سەیران
ئەمنی کردووە دەر بە دەر
بۆ خۆی دەچێ بۆ سەیران
ئەمنی کردووە دەر بە دەر
التعليقات مغلقة.