ئەژدەر وەهبی – ماچ
ماچ
وتنی: ئەژدەر وەهبی
بەو شەماڵەی لای تۆ وەری، وەکوو گەڵا کەوتمە بەر پێت
پێم پیا مەنێ، دڵ ڕەق مەبە – دڵ سەبووری هەر بە تۆ دێت
ڕازی دڵم بۆ تۆ نەبێ، ناکرێ لای کەس باسی کەم
ژینم لەگەڵ تۆ دا نەبێ، ناتوانم گوزەر بکەم
بە ماچێکت نابم ڕازی، بە نیگایەک نابم تێرە
ڕازیم نەکەی ناڕۆم لێرە، دوو ماچ نەکەم ناڕۆم لێرە
قەسەم بە تۆ هەرچی جوانە، وەک تۆ جوانی لێ نایە
بە ماچ و مەکری تۆ نەبێ، ئاهێک بە دڵ دانایە
سەد هێندەی تر بێ مروەت بی، لە بەر چاوم هەتاوی
عەجەب بڵێی بیرت چوبێ، بە فرمێسکم گەورە بی
بە سێدارەی لێوەکانتا، وەک مەسیح لە خەتم بە
واز ناهێنم تاکوو نەڵێی وەرە بۆخۆت هاوسەر بە
تۆ نازانی چەند ئاشقتم ، چەند شەو هەتا بەیانی
سیحری دوو چاوی پڕ مەستت، ئەمبات بەرەو خەیاڵی
خەم بۆ ئەو ڕۆژانە دەخۆم، کە تۆم تیا نەبینیوە
وا هەست دەکەم چاوەکانم قەت ڕۆشنایی نەدیوە
بەڵێن بدە تۆ هی من بە، پێکەوە قەت پیر نابین
لە ناو گوڵدانی ژیانا، گوڵێکی گەشاوە بین