ئەژدەر وەهبی – عاشقێکی سەرهەڵگرتووم
عاشقێکی سەرهەڵگرتووم
وتنی: ئەژدەر وەهبی
عاشقێکی سەرهەڵگرتووم، سەفەرێکی پەشیمانم
هۆ گوڵێ خان، بۆ تۆ بگریم، یان بۆ دووری نیشتیمانم
من کێم هەبوو لەتۆ زیاتر، هەناسەو چرپەی دڵم بێ
لەتۆ زیاتر کێ ئاسمان و ئەستێرە و مانگ و گوڵم بێ
لە دونیای جوانی و خەیاڵدا، تۆ دەریای ئەوینی منی
ئەی کە ئێستا هەراسانم ، وەک نیشتیمانم لێم ونی
عاشقێکی سەرهەڵگرتووم
ئاخر چۆن هەراسان نەبم؟ تۆ گەڵای سەوزی باخم بووی
ئێوارانی پڕ لە ژوان و، ژوانی تەڕی ناخم بووی
ئەوا کلوی بەفری غوربەت، ئەمبات بەرەو دنیای گۆڕێ
بێ نیشتیمان و تۆ بمرم، جێم چۆڵ ئەبێ لە گشت کۆڕێ
ئاخۆ بڵێی جارێکی تر، نەمرم بگەم بە دڵی تۆ؟
التعليقات مغلقة.