ئەی تەبیبی عیشقەکەی من
وتنی: ئەژدەر وەهبی
ئەی تەبیبی عیشقەکەی من دەی وەرە، جارێ بتبینم
شەقام، شەقام نەما لێرە ئەم چرایەی دڵ نەگێڕم
بۆ تۆیە حەرف و شیعرەکانم بۆ تۆیە گشت ئاوازەکانم
ئێستا لە کوێی، سۆمای چاوانم لێوەکانت بەم لە لێوانم
چاوەڕێی ئەم سەفەرم نەکرد بەبێ دەنگی ماڵاواییت کرد
عەشقەکەمان خەیاڵی خاوە بە بێ هەست.. و بۆ خۆشی ماوە
زۆریش نەما من بمرم دەردێ بگرم.. ئازاری دڵم بچێژم
لە دووری تۆ من بێ کەسم دەردێ ئەگرم
هێدی هێدی غەم ئەنۆشم
لە ناکاوا چرۆی عومری من دەم نێژێت و ماڵاوا ئەکا
دەروونی پر لە ناسۆری من چاوەکانت بە فرمێسکا ئەبا
تکا ئەکەم، مەڕۆ گوڵەکەم لەم غوربەتە دڵم مەشکێنە
ئازادی وا.. قەت نابێتەوە لەم ژیانە.. دڵم مەفڕێنە
ئەی گوڵەکەم، پیرت کردم لەم غوربەتە.. دڵت بردم
پێکی مەینەت ئەخۆمەوە یادگارییەکان ئەڵێمەوە
هەموو ڕۆژێ بە چاوەڕوانی کوچە و کۆڵانی ئەم شارە
بێ فاییدەیە، بۆ تۆ گوڵەکەم بێ وەفا بووی، بـاوانەکەم
التعليقات مغلقة.