ئەژدەر وەهبی – بەگریەم پێکەنی
شیعر : هەژار
بەگــــــریەم پێکەنـــی خەنــدەت بە شینە
دەڵێی:پاش گــــریە نـــــۆرەی پێکەنینـــــە
دڵت گەرصەدیەکی سینگت نــــــــــەرم با
نەرم بوی ئێستەبۆماچێك لەســــــــــــینە
دڵی شێتــــم وەهــــــا گـــــرتی گڕو پێت
لە تــــاوان پێی دەتـــــاوان بەردی بەرپێت
چ ژین سەختم چ دڵ سەختی گوڵی من
کزەی دڵ وەك کــــــزەی با دێتە بەرگوێت
دڵـــم تەنگــــە وەکوو خونچەی دەمی تۆ
ســـەرم گێژە لــــە گێـژی پەرچەمــــی تۆ
دڵ و گیـــــان و ژیانــــــــم دا بە مـــاچێــك
وتت پێـــــــك نایــە زۆری مـــن کەمـــی تۆ
شـــەو ئەستێــــرە بە زریوەن لەسەرمــــان
لـــە مانگی ڕووت، هــەناسەم بۆتە خەرمان
تکـــــەی ئــــاونگی کوڵــــمت تــەڕ ئەکا لێو
گـــــەزۆ بــــاری لـــە گەرمــان و لە شەرمان
لـــە مانگی ڕووت، هــەناسەم بۆتە خەرمان
تکـــــەی ئــــاونگی کوڵــــمت تــەڕ ئەکا لێو
گـــــەزۆ بــــاری لـــە گەرمــان و لە شەرمان
التعليقات مغلقة.