Sherko Talib – Papulaw Mach

Sherko talib

شـێـرکـۆ تـاڵـیـب – پەپولەو ماچ

پەپولەو ماچ
ھۆنراوەی – لوقمان محەمەد ڕەشید – وشیار عبدوللە.
وتنی-شێرکۆ تالیب
ئاوازی-فولکلوری یونانی
موزیك – فەرشاد روستەمی
صولو ڤیۆلۆن-موجتەبا میرزادە
کۆرس – مریم ئیبراھیم پور
تۆمار میکس ماسترینگ-شاھبگی
ئەلبومی -وەرە ھاوڕێم بە ساڵی ٢٠٠٦

چاوت قیبلەگەی عەشقی کاڵمە
زوڵفت ئاڵۆزە چون خەیاڵمە
باڵات پەیکەری عومری جوانیمە
لێوت ڕووباری کامەرانیمە

دڵت هەواری خەونی ئاڵمە
لێوت گوڵێکە ناسك ودڵ تەڕ
بوونت چوار وەرزە خۆی بەهارمە

نمە بارانی دڵی گریاوم
تۆزی نامووی ڕوو دەشواتەوە
باڵندەی حەزی باڵگرتووی ناخم
قەترە شەونمی لێوت ئەخواتەوە

گوڵە بەیبونی عەشق و ئەوینم
بەرامبەر خۆڕی ڕووت وەستاوە
هەموو پەپولەو ماچ دەورەی داوە

Print Friendly, PDF & Email