Nariman Baban – Be Wafa

نەریمان بابان

نەریمان بابان – بێ وەفا

بێ وەفا
وتنی: نەریمان بابان

ئەی بێوەفا هەموو تەمەن چاوەڕێی هەواڵێکت ئەکەم
خۆم و هەنگاوی بێ هیوام لە ژورێکا وەنەوز ئەدەم
ئاخۆ ئێستا پەشیمانی وەک و من ئازارت ئەدا
بیرەوەری پڕ لە حەسرەت لە ناخدا سەر هەڵئەد

ئەی خۆشەویست کەی بریار بوو تۆ واهی من بەجێ بهێلیت
بڕاوم نەکرد هیند دڵ رەق بیت بۆ کەسی تر بمفەوتێنیت
ئاه هەر چاوڕێم
من ئەزانم ئەگەر ڕۆژێك ڕو بە ڕوی یەك ببینەوە
پرسیارەکان هێندە زۆرن بێ ووەڵامیش ئەمێنەوە
لە چاوانتا غەدەری زەمەن باری تەمەن ئەخوێنمەوە
بەڵام چی بکەم من ناتوانم چیتر لە لات بمێنەوە
تۆ هی من نیت چوی لە دەستم
بە بێ هودەش ڕۆی تەمەنم
هەر چاوڕێم

شەوانە من هاوار ئەکەم بەڵکو دەنگم بە تۆبگات
خۆ ئەگەر من دەمم بگرن جی لە دەڵ کەم بیرت ئەکات
چاو دادەخم بەڵکو قەدەر بۆ جاریکیش دروو بکات
هەر چاوەڕێم لە دەرگا دەی ئەو دڵەی من باوەشت کات
تۆ ڕۆیشتی چوی لە دەستم
بە بێ هودە ڕۆی تەمەنم
هەر چاوەڕێم

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.