بەهجەت یەحیا – بەتەنها لەگەڵ دڵم
بەتەنها لەگەڵ دڵم
وتنی: بەهجەت یەحیا
ئاوازو هۆنراوەی: بەهجەت یەحیا
موزیك: گۆران کامیل
ساڵی ٢٠٠٩ دانراوە و ساڵی ٢٠١٣ بڵاوکراوەتەوە
من ئەمەوێ بە تەنها لەگەڵ دڵی خۆم بدوێم
ئەبمە دەریایەك وشە و نمنم بەسەریا ئەڕژێم
لێی ئەپرسم هەتا کەی خۆت ئەکەیتە قوربانی
ئەم تەمەنە خەوێکە، بۆ کەس نییە ئامانی
ئەی دڵ، تۆ بەچاوی سۆز ئەم ژیانە ئەبینی
تۆ مامۆستای دڵداری و وانەی شیعری ئەوینی
ئەمشەو لە هاواری تۆ بەئاگا هاتوومەوە
شیعرێ لە هەناوتایە، ئەبێ من بینووسمەوە
ئەبێ حاڵ لە خۆم بێنم،. تا ببمە زمانحاڵت
هەر ناگەمە ئەو ئاستەی دەری ببڕم خەیاڵت
ئەی دڵ، هەر خۆم ئەزانم کە ناخت چەندە پاکە
سایەی گەورەیی تۆیە، گەر بڵێن کوڕی چاکە
ئەوندە سادە و خایکییت، خۆت لەلا مشتی خاکە
نەزان خۆی لا گەورەیە، زانا کوا خۆی پێ چاکە
کامەی کە تۆ ئەیبینی، خۆی لا گران وتاکە
ڕۆژێ دێ هەڕاجی کا، ئەم بازارە بێباکە
التعليقات مغلقة.