بەهجەت یەحیا – غەریبم
غەریبم
وتنی: بەهجەت یەحیا
ئاوازو هۆنراوەی: بەهجەت یەحیا
موزیك: گۆران کامیل
ساڵی ٢٠١٣ دانراوە، ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە
ەریبم، ئای غەریبم، غەریبم لەد دنیایە بێ جێگە و ناوونیشانم
تەنها خۆشەویستی تۆ ناهێڵی ئاوارە بم، بووە بە نیشتمانم
وەك ئاوێنە لە تۆدا ڕوخساری خۆم ئەبینم، هەست بە بوونی خۆم ئەکەم
لە سای ئەوینی تۆوە، ژیانم خۆشتر ئەوێ لە مانای بوون تێئەگەم
ئێمە ئاوێتەی یەکین، ڕەگوریشەت بە جۆرێ بە خاکما داکۆتاوە
من و تۆ یەك مرۆڤین، ئەوین بڕیاری لەسەر ئەم چارەنووسە داوە
تۆ ئەوەندە بەپاکی و ئەوەندە بەڕاستگۆیی بە ڕۆحمەوە پەیوەستی
هەموو خەڵکی ئەزانن چەندە گەورە و بەڕێزە وچەنە لام خۆشەویستی
وشە جوانەکانی تۆ بە جۆرێ کاریگەرن ڕۆ چوونە ناو گیانمەوە
ئەمانە پەیڤی خۆتن، من هەر ئەوەم لەسەرە، تەنها ئەیانهونمەوە
التعليقات مغلقة.