نەریمان بابان – من بارانی بەهاران نیم
من بارانی بەهاران نیم
وتنی: نەریمان بابان
من بارانی بەهاران نیم باخی جوانان بشۆمەوە
من بێم لە چاڵی سینەتا ئاورنگی تۆ بخۆمەوە
من خەوێك نیم و بمبینن خەو نامە نامگێڕێتەوە
من بێم وەکو پرسیارێکم ئەبێت جوابم بدرێتەوە
من بای شەماڵ نیم ئێواران شانەی پرچی خاوت بکەم
من بێم وەکو ڕەشەبایەك سەیری هەردوو چاوت بکەم
کاتێك نایەم و کات ئابی هەڵسی چرام بۆ هەڵبکەی
من خۆم چرام هەرکات هاتم ئەبێ گوڵم بۆ ڕابخەی
من میوانی ناوەخت نیم لە دەرگا بێم جێم بدەنی
من بێمو خۆم خوان ماڵم کەس ناتوانێت هەڵمکەنێ
کاتێك نایەمو کات ئابی هەڵسی چرام بۆ هەڵبکەی
من خۆم چرام هەرکات هاتم ئەبێ گوڵم بۆ ڕابخەی
التعليقات مغلقة.